Friday, 26 August 2016

الصراع العرقي: الأسباب والحلول، كركوك كنموذج

کتبە

7 أبريل, 2012
تحمل دراسة الصراع العرقي معها تعقيدات، فهي تتطلب تجربة عملية ونظرية إلى حد كبير وضرورية لتحقيق النتائج المرجوة. يدخل الناس عموما في صراعات على الأشياء النادرة لكونها هامة وقيمة، بما فيها الأرض، السلطة السياسية، فرص العمل، فرص التعلم، ورأس المال. وتهب  جماعات للتضحية من أجل مسائل تمس الكرامة والإحترام الجماعيين، مثل قضايا اللغة والدين وقدسياتهما.
يمكن عموما تلخيص أسباب الصراع العرقي في النقاط التالية:

Thursday, 18 August 2016

لە 'ئیسلام'ی داعشەوە بۆ 'ئیسلام'ی ئاشتی: بونیادنانی دونیابینیەکی مرۆڤدۆست (بەشی دووەم)


نوسینی: جەلال حەسەن مستەفا

لە بەشی یەکەمی ئەم بابەتەدا باسێکی بنەما سەرەکیەکانی ئیسلامی داعشیمان کرد و گەیشتینە ئەو بەرەنجامەی کە ئەولەویاتی ئەم جۆرە تێڕوانینە دروستکردنی یەکڕەنگیەکی ئاینی و مەزهەبیە. لەم بەشەدا، باس لە پەڕینەوە دەکەین لە ئیسلامە توندڕەوکەی داعش و هاومەشرەبەکانیان بۆ ئیسلامێک کە بەرهەمهێنەری ئاشتیخوازی و مرۆڤدۆستی بێت. لە ڕێی وەڵامدانەوەی دوو پرسیارەوە دەچینە ناو کرۆکی ئەم بابەتەوە کە ئەمانەن، ئایا ڕاگوزەریی لە ئیسلامی داعشەوە بۆ ئیسلامی ئاشتی ڕێی تێدەچێت؟ ئایا چۆن هەنگاو بنێین بۆ هێنانەکایەی ئیسلامێکی ئاشتیخواز کە ئیمکانیەتی بەرەو توندڕەوبونی لە سفر نزیک بێت؟

Wednesday, 10 August 2016

لە 'ئیسلام'ی داعشەوە بۆ 'ئیسلام'ی ئاشتی: بونیادنانی دونیابینیەکی مرۆڤدۆست (بەشی یەکەم)


نوسینی: جەلال حەسەن مستەفا

کردەوەکانی داعش، هەر لە کوشتن و سوتاندنی نەیاران و جیاوازی نەکردن لە نێوان مناڵ و ئافرەت و بێ چەک و چەکدار و هەڕەشەی داگیرکردنی جیهان..هتد، جێی ناڕەزایی زۆرینەی مسوڵمانانە (بە جیاوازی بۆچون و مەزهەبیانەوە). کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئاینداران و مولحیدەکانیش هەریەک بە شێوازی جیاوازی خۆیان دژایەتی ڕەفتارەکانی داعشیان کردووە بەنامرۆڤانە لە قەلەمیانداوە. ئەوەی ڕوونە لە ئەکادیمیادا ئەوەیە کە هەر ڕەفتارێکی مرۆڤ و یان گروپێک بەقوڵی وابەستەیە بەو تێڕوانین و دونیابینیەی هەیانە لە هەمبەر دەق و مرۆڤ و خوا..هتد. کەواتە لەم لێکۆڵینەوەیەدا دەپرسین، ئایا ڕەفتارەکانی داعش هەڵقوڵاوی چ دونیابینیەکە؟ ئایا ڕەگەکانی هاوچەرخن یان کۆنن؟ ئایا چۆن دەکرێت دین ئەو کەمینە داعشیە دروست نەکات؟ ئایا دەکرێت تێڕوانینی و دونیابینیەکی وامان بۆ دین هەبێت کە ئیمکانیەتی بەرەو داعش چوون لە نێوان خەڵکی دینداردا بەرەو ئاستێکی زۆر نزم بەرێت؟

لە ڕێی وەڵامی ئەم پرسیارانە و چەندین ووردە پرسیاری ترەوە، دەمانەوێت هەنگاوی سەرەتایی بنێین لە ڕێی دونیابینیەکی نوێدا کە توندوتیژی لە ئایندا وەدەرنێ و مرۆڤدۆستی شوێنی بگرێتەوە.

Sunday, 7 August 2016

پێکەوەژیان: بەرنامەی ١٤/٧/٢٠١٦

2016 05 12 ئایندەی دەوڵەتی عێراقی فیدراڵی بەرەو کوێ

بۆچی چاکسازیی لە هەرێمی کوردستان کارێکی زەحمەتە؟

بۆچی چاکسازیی لە هەرێمی کوردستان کارێکی زەحمەتە؟
نوسینی: جەلال حەسەن مستەفا
پێشەکی

هەوڵەکانی چاکسازیی لە سیستەمی ئیداری و سیاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا بەرەنجامێکی بەرچاوی پۆزەتیڤی نەبووە بە شێوەیەک کە ئومێد بگێڕێتەوە بۆ هەموو تاکێکی دانیشتوی هەرێم. ئەم هەوڵ و پلانەی هەردوو بارزانی بۆ چاکسازی لە دامەزراوەکانی هەرێمدا تاکە هەوڵ نەبوون،  بەڵکو چەندین هەوڵی تری حکومی و حیزبی دراون لەم پێناوەدا بەڵام ڕێگرەکانی بەردەم چاکسازیی هێندە کاریگەر بوون کە گەندەڵیەکان و گەندەڵەکان براوە بوون لە هەندێک باردا زیاتریش پێیانداکوتاوە. پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە بۆچی و چ فاکتەرێک وایکردووە کە چاکسازیی، هەرچەندە خواستێکی جەماوەریە، سەرنەگرێت و شکست بهێنێت؟ من لەم نوسینەدا هەوڵ دەدەم بە پشت بەستن بە بیردۆزەی Path Dependency (“ڕێگەی پشت پێبەستراو”) باس لەو ڕێگریانە بکەم کە وایانکردووە کە ئەگەر چاکسازی ئەستەمیش نەبێت، زەحمەت بێت؟ پەیکەری نوسینەکەم بەم شێوەیە دادەڕێژم. سەرەتا پێناسە باسێکی تیۆری “ڕێگەی پشت پێبەستراو” دەکەم و پاشان هەندێک لەو ڕوداو و مێژوانە شەنوکەو دەکەم کە گرنگن لە لێکۆڵینەوە دەربارەی پرسی گەندەڵی. دوای ئەوە بە کورتی ئەو بەرەنجامانە باسدەکەم کە وایکردووە چاکسازی زەحمەت بێت.

لامەرکەزیەتی پارێزگاکان:هاندەر و ترسەکان


نوسینی: جەلال حەسەن مستەفا


ماوەیەکە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باس لە بەلامەرکەزیکردنی پارێزگای سلێمانی و پارێزگاکانی تری هەرێمی کوردستان دەکەن. لە هەمان کاتدا، بڕگەیەکی ڕێکەوتنەکەی نێوان گۆڕان و یەکێتی (١) بریتی بوو لە بە لامەرکەزیکردنی پارێزگاکان. پشتگیریکردنی لامەرکەزیەتیش لە نێو خەڵکیدا لە پارێزگای سلێمانی بە شێوازی جیاواز دەردەکەوێت. حیزبەکانیش لە ڕێی ئەندامانیانەوە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پشتگیریی خۆیان بۆ ئەم پرسە دەربڕیوە (٢)، بەدەر لە پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە ڕێی ئەندامێکی سەرکردایەتیان (٣) و ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیانەوە (٤) دژایەتی خۆیان بۆ ئەم پرسە دەربڕیوە. بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە تا ئێستا پرسی بە لامەرکەزیکردنی پارێزگاکان زۆر بە کەمی بووەتە جێی گرنگیپێدانی ئەکادیمیەکان و دەزگا زانستیەکانی وەک زانکۆکان. لەم لێکۆڵینەوەدا، لە ڕێی چەند پرسیارێکەوە لە سروشتی لامەرکەزیەت دەکۆڵینەوە. ئایا لامەرکەزیەت چیە؟ لامەرکەزیەت لە چ بوارێکدا؟ ئایا لامەرکەزیەت جیاکردنەوەی سلێمانیە لە هەرێمی کوردستان؟ ئایا ترس لە لامەرکەزیەت واقیعیە؟

نەبوونی بارجێگیری سیاسی لە عێراقی دوای ٢٠٠٣ دا

نەبوونی بارجێگیری سیاسی لە عێراقی دوای ٢٠٠٣ دا
نوسینی: جەلال حەسەن مستەفا
پێشەکی
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ڕووداوێکی گرنگ و ناوازە لە مێژووی عێراقی دوای ٢٠٠٣ دا ڕوویدا  کە بریتی بوو لە چونەناوەوەی خۆپیشاندەرانی سەر بەڕەوتی صەدر بۆ بینای پەرلەمان ڕاکردن و چۆڵکردنی بیناکە لەلایەن پەرلەمانتارانەوە. ئەم ڕووداوە و چەندین ڕووداوی تریش خوێندنەوەی سیاسی جیاواز هەڵدەگرێت، بەڵام ئەم لێکۆڵینەوە کورتە دەیەوێت ئەو پرسیارە بوروژێنێت کە بۆچی بارجێگیریی سیاسی لە عێراقدا هێندە لاوازە کە بۆشایی نێوان حکومەت و خەڵکی وا بەرفراوانکردووە. لەم لێکۆڵینەوەدا گوزەرێکی خێرا بە مێژووی نزیکی بونیادنانەوەی عێراقدا دەکەمەوە و بەدوای ئەو فاکتەرە سەرەکیانەدا دەگەڕێم کە بنەڕەتی بوون لە گەیاندنی عێراق بەم حاڵەی ئەمڕۆ.

هۆكاره‌كانی لاوازی بارجێگیریی سیاسی لە عێراقی پێش ٢٠٠٣ دا

عێراقی پێش ٢٠٠٣: کێشەی نەبوونی بارجێگیریی سیاسی

نوسینی: جەلال حەسەن مستەفا
پێشەکی
عێراق لە سەرەتای دامەزراندنیەوە وەک دەوڵەتێکی پادشایی و دواتریش لە ژێر حوکمی کۆماریەکاندا، تا ساڵی ٢٠٠٣ و ڕووخانی بەعس، بەوە دەناسرێتەوە کە بارجێگیری سیاسی تیایدا زۆر لاواز بووە یان هەر نەبووە. بەڵام ئەوەی جێی تێڕامانە ئەوەیە کە لێکۆڵەڕانی بواری زانستە سیاسیەکان کەمتر لە هۆکارەکانی ئەم دیاردەیەیان کۆڵیوەتەوە. لەم لێکۆڵینەوە کورتەدا هەوڵ دەدەم بە پوختی هۆکارە سەرەکیەکانی پشت لاوازی بارجێگیریی سیاسی بخەمە ڕوو. کەواتە پرسیارەکە ئەوەیە کە بۆ لە عێراقی پێش ٢٠٠٣ دا بارجێگیری سیاسی کرچوکاڵ بووە؟ بەڵام پێش  چوونە ناو بابەتەکەوە دەبێت پێناسەیەکی بارجێگیری سیاسی بکەم و لە ڕێی ئەمەشەوە لە دیاردەی نەبوونی یان لاوازیی بارجێگیری سیاسی بکۆڵمەوە.

بەرنامەی پێکەوەژیان، ئایا سیاسەت بە عەقڵیەتی سەلەفیانە دەکرێت؟ ٢٠١٦/٥/٥

بەرنامەی پێکەوەژیان ئایا بیروباوەڕەکان سەرچاوەی قەیرانن؟ ٣/٢٠١٦

الفیدرالیة الأثنیة في عراق ما بعد ٢٠٠٣: تفاسیر بدیلة للأستقرار السیاسي

سیمینارێکم لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە بەرواری ٢١/٢/٢٠١٦
My seminar at the UHD on 21 Feb. 2016.