Monday 18 September 2017

چارەنوسی عەرەبی سونە و ناوچەکانیان لە دوای داعش

پێشەکی

داعش توانی لە ماوەیەکی کەمی چەند ڕۆژیدا زۆربەی ناوچە سونیەکانی عێراق کۆنتڕۆل بکات و بیانکاتە بەشێک لە دەوڵەتەکەی. لە مانگی ٦ی ساڵی ٢٠١٤ دا، بە شێوەیەکی پێشبینینەکراو داعش پێشڕەویکرد بۆ دەستگرتن بەسەر موسڵدا و توانی زۆر بە ئاسانی شکست بە چەند فیرقەیەکی سوپای عێراق بهێنێت. سەرکردە سەربازیەکان نەیانتوانی خۆیان لەبەر شەپۆلی هێرشی داعش ڕابگرن و هەندێکیان کەوتنە لەبەرکردنی بەرگی مەدەنی و فڕێدانی پلە سەربازیەکانیان بۆ ئەوەی نەناسرێنەوە و بەمەش بتوانن گیانی خۆیان ڕزگار بکەن. پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە بۆچی ئەو ناوچە سونیانە وا بە ئاسانی کەوتنە دەست داعش؟ وەڵامی ئەم پرسیارە بەشێکە لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا چارەنوسی عەرەبی سونە و ناوچەکانیان لە دوای داعش چی دەبێت؟

دەربارەی دەوڵەتی کوردی