پۆلێنه دوانیه‌که‌ی 'هانس کۆهن' بۆ ناسیۆنالیزم
نوسینی: جلال حسن 02/02/13
پۆلێنەکەی 'هانس کۆهن 1891-1971' بۆ
ناسیۆنالیزم ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە بۆچی ناسیۆنالیزمی ڕۆژهەڵات بونیادی خۆی
لەسەر پەیوەندییە 'ئیتنیک'ەکان ناوە لە کاتێکدا ناسیۆنالیزمی خۆرئاوا لەسەر
'فرەیی' ئەم بونیادەی ناوە. بۆ ئێمه گرنگیی ئه‌م پۆلێنه له‌وه‌دایه که ده‌توانێت
ڕه‌هه‌نده‌کانی سروشتی ناسیۆنالیزمی ڕۆژهه‌ڵاتیمان پێ‌بناسێنێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ
ناسیۆنالیزمی ڕۆژئاواییدا.
ناسیۆنالیزم هۆکارێکی بنه‌ڕه‌تی ململانێ تونده‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه، مێژووی سه‌ده‌ی ڕابردووی ئه‌م ناوچه‌یه‌ش پشتگیری له‌م
بۆچوونه ده‌که‌ن، به نموونه (کورد و عه‌ره‌ب له عێراقدا، ده‌وڵه‌تی عوسمانی و
شه‌ریفه‌کانی مه‌ککه و چه‌ندانی تریش)، که چی به پێچه‌وانه‌وه له ڕۆژئاوادا
ناسیۆنالیزم بۆته هۆی ئاسایشی زیاتری په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه و به‌ره‌وخوار
کشانی ئاستی ململانێ تونده‌کان، به نموونه (په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان به‌ریتانیا
و فه‌ڕه‌نسای به‌ره‌و پته‌وبوون بردووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێش خۆیدا).
لێره‌دا پێویسته چه‌مکی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا له دیدی
'هانس کۆهن'ه‌وه ڕوون بکرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له پۆلێنه‌که تێبگه‌ین. چه‌مکی
ڕۆژئاوا مه‌به‌ست پێی چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی دیاریکراوه که ده‌که‌ونه ڕۆژئاوای
ڕووباری 'ڕاین'ه‌وه که ئه‌مانه‌ن 'ئینگلته‌را، فه‌ڕه‌نسا، هۆڵه‌ندا، ویلایه‌ته
یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا'، و مه‌به‌ست له ڕۆژهه‌ڵات ده‌وڵه‌ته‌کانی 'ئه‌وروپای
ڕۆژهەڵات و ئاسیا'یه.
'لوی سنایده' ئه‌م پۆلێنه دووانیه‌ی dichotomy ی
(ناسیۆنالیزمی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا)ی 'کۆهن' به‌سه‌ر سێ ئاستدا دابه‌ش ده‌کات:
1- بنه‌ڕه‌تی سه‌رهه‌ڵدانیان:
ناسیۆنالیزم له ڕۆژئاوادا ڕووداوێکی سیاسی بوو وە ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به‌دوای
خۆیدا هێنا و یان هاوزه‌مان به‌یه‌که‌وه هاتنه کایه‌وه. لە لایەکی تریشەوە،
ڕێنیسانس له ڕۆژئاوادا بووه هۆی ئه‌وه‌ی چینێکی بۆرجوازی ده‌سه‌لاتی سیاسی
بگرنه ده‌ست که وازیان له فیکره فراوانخوازیه‌کانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست هێنا
بوو. به کورتی ناسیۆنالیزم به‌رهه‌می هێزه ڕه‌سه‌ن و لۆکاڵیه‌کان بوو.
به‌ڵام
له ڕۆژهه‌ڵاتدا نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ی که ناسیۆنالیزم دره‌نگتر سه‌ریهه‌ڵدا به‌ڵکو
له ژینگه‌یه‌کی دواکه‌وتووی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا هاته‌کایه‌وه که ئه‌مه‌ش
وایکرد کە ناسیۆنالیزم په‌نا به‌رێته به‌ر که‌لتوور. ئه‌و ناسیۆنالیزمه‌ی سه‌ریهه‌ڵداوه له ململانێدا بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی
تیایدا سه‌ریهه‌ڵداوه. ڕێنیسانیش یان کاریگه‌ر نه‌بووه له‌سه‌ر ڕه‌وتی
ناسیۆنالیزمی ئه‌م ناوچه‌یه یان شه‌قاره (Cleavage) کۆنه‌کانی قووڵتر کردۆته‌وه، بۆیه‌ش ناسیۆنالیزم له‌م
ناوچه‌یه‌دا به‌رهه‌می په‌یوه‌ندییه که‌لتووریه‌کان و هه‌ڵه ته‌فسیرکردنی
ڕابردوو بووه.
2- تا‌یبه‌تمه‌ندیه‌کانیان: له
ڕۆژئاوادا ناسیۆنالیزم له هه‌ناوی ڕۆشنگه‌ریی و هه‌وڵدان بۆ ئازادیی مرۆڤ و به ده‌ستوورییکردنی ده‌وڵه‌تدا له دایک بوو،
بۆیه‌ش سه‌ره‌نجام کۆمه‌ڵگایه‌کی پلوڕال (فرەڕەنگ) و کراوه هاته کایه‌وه. ناسیۆنالیزم
و واقیعی سیاسی ده‌ست له‌ناو ده‌ست بوون له پێناو بونیادنانی نه‌ته‌وه‌یه‌کدا که
بتوانێت ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگه‌کانی ئه‌وکات ببێته‌وه، به‌ڵام بێ گوێدان به ڕابردوو.
له ڕۆژئاودا نه‌ته‌وه له به‌ره‌نجامی یه‌کگرتنی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی هاوڵاتیانه‌وه
سه‌ریهه‌ڵدا و بۆیه‌ش بۆنده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ڕیفراندۆم گرنگیان په‌یدا کرد.
چه‌مکی هاوڵاتیبوون له ڕووی سیاسی و یاساییه‌وه ڕه‌گی خۆی داده‌کووتا له‌سه‌ر
بنه‌مای ئه‌وه‌ی که مرۆڤه‌کان له بنه‌ڕه‌تدا وه‌کویه‌کن، جا له هه‌ر نه‌ته‌وه
و چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی بن، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی چینێکی مامناوه‌ند و
ڕۆشنبیر و بەهێز له ڕووی ئابووریی و سیاسیه‌وه پشتگیری له ناسیۆنالیزم بکه‌ن.
به‌ڵام
ناسیۆنالیزمی ڕۆژهه‌ڵات ڕۆحی ڕۆشنگه‌ری ڕه‌تکرده‌وه یان زۆر به که‌می سوودی لێ
بینی، مه‌یلی به‌لای یه‌کڕه‌نگی ده‌وڵه‌تدا هه‌بوو. ناسیۆنالیزم لێره مانای ڕزگار
بوون له ژێر ده‌ست بێگانه‌ی هه‌بوو، بۆیه‌ش سه‌ره‌نجام کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی داخراو و
ده‌سه‌ڵاتێکی سوڵته‌وی دروست بوو. ناسیۆنالیزمی ڕۆژهه‌ڵاتی له گه‌ڕانی به‌رده‌وامدایه
به دوای خاکی باووباپیرانیدا و به‌رده‌وام به دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌کانی
ڕابردوویاندان و خه‌ون به داهاتوویانه‌وه ده‌بینین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لایان گرنگ
نیه ئێستایه. له‌به‌ر ئه‌و که‌مووکورتیه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی که
ناسیۆنالیزمی ڕۆژهه‌ڵاتی له ژینگه‌که‌ی خۆیدا ڕووبه‌ڕووی بووه‌وه و له پێناوی
قه‌ر‌ه‌بووکردنه‌وه‌یاندا تووشی
غرورێکی وه‌ها ببوو که خۆی به به‌هاتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر ئه‌بینی له ناسیۆنالیزمی
رۆژئاوا. ئه‌وانه‌ی پشتگیریی ئه‌م ناسیۆنالیزمه‌یان ده‌کرد چینی ئه‌رستۆکرات و خه‌ڵکی
ئاسایی بوون.
3- گه‌شه‌کردنیان: ناسیۆنالیزمی
رۆژئاوایی پشتی به سه‌ربه‌خۆیی تاک و به ئازادانه کۆبوونه‌وه‌یان له هه‌ر قه‌واره‌یه‌کدا
ده‌به‌ست و باوه‌ڕی به‌وه هه‌بوو که تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌بێت هه‌ڵگری
تێڕوانینی ڕاشناڵانه و ئینسانیانه بن به‌رامبه‌ر به یه‌کتر و ئه‌مانه‌ش هه‌موویان
جه‌ختکردنه‌وه بوون له فیکره‌کانی ڕۆشنگه‌ری.
به‌ڵام
له ڕۆژهه‌ڵاتدا،چونکه ناسیۆنالیزم هه‌لقوڵاوی هێز و فاکته‌ره لۆکاڵیه‌کان نه‌بوو
بۆیه‌ش پشتی به رۆژئاوا ده‌به‌ست و ئه‌مه‌ش دوو گروپی دژبه‌یه‌کی دروستکرد: یه‌کێکیان
به ته‌واوی مانا خۆی دابووه ده‌ست رۆژئاوا و به هه‌موو سیسته‌مه حکومڕانیه‌کانیان
ڕازیی بوو وه‌ک په‌رله‌مانیه‌که‌ی به‌ریتانیا و کۆمارییه‌که‌ی فه‌ڕه‌نسا. ئه‌وی
تریشیان به ته‌واوه‌تی دژایه‌تیی ڕۆژئاوای ده‌کرد.
له ڕێی ئه‌م پۆلێنه‌ی 'کۆهن'ه‌وه
بۆمان ڕوون ئه‌بێته‌وه که سروشتی ناسیۆنالیزمی ڕۆژئاوایی مه‌ده‌نیانه‌یه (Civic nationalism) و به‌ڵام ڕۆژ‌هه‌ڵاتیی ئیتنیه (Ethnic nationalism). لێره‌دا ناسیۆنالیزم له عێراقدا به نموونه وه‌رده‌گرم.
ناسیۆنالیزم له عێراقدا دوو ڕه‌وتی سه‌ره‌کیی هه‌بووه که‌له‌سه‌ر بناغه‌ی ئیتنی
سه‌ریان هه‌ڵداوه: ناسیۆنالیزمی کوردیی و ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بیی که هه‌ردووکیان
له مێژوودا ده‌گه‌ڕێن و گه‌ڕاون تا خۆیان بدۆزنه‌وه و له‌م پێناوه‌شدا چه‌ندین
ئه‌فسانه‌یان زیندوو کردۆته‌وه و کردوویانن به سیمبوولی خۆیان، هه‌ر یه‌که‌یان
ده‌یه‌وێت خۆی بکاته خاوه‌ن مێژوویه‌کی تایبه‌ت به خۆیی و خۆی له به‌رامبه‌ره‌که‌ی
پێ جیا بکاته‌وه، به‌مه‌ش نه‌ته‌وه و ئیتنی ده‌که‌نه ئامانج له گه‌ڕانیان به
دوای مێژوودا. له عێراقدا چه‌مکی هاوڵاتیبوون هێنده ناڕوون و ناگرنگ بووه که
زۆرجار به پله‌به‌ندیی دابه‌شکراوون و هه‌ندێک خاوه‌نی ئیمتیازی زیاتر بوون و به‌رده‌وامیش
جه‌خت له‌سه‌ر دروستکردنی شوناسێک کراوه‌ته‌وه که فره‌ڕه‌نگی نه‌هێڵێت و له‌م
پێناوه‌شدا نه‌ک هه‌ر پشت به نه‌رمه‌هێز بەستراوه
به‌ڵکو په‌ناش براوه‌ته به‌ر زبره‌هێز.
سه‌رچاوه‌کان:
1- Kohn,
H. (1944). The idea of nationalism, a study in its origins and background.
New York,, The Macmillan Company, pp. 329-334
2- Snyder,
L. L. (1968). The new nationalism. Ithaca, N.Y.,, Cornell University
Press, pp. 53-56
No comments:
Post a Comment