لاپەڕەی سەرەکی
▼
Monday, 31 October 2016
Saturday, 29 October 2016
Friday, 28 October 2016
Wednesday, 26 October 2016
Tuesday, 25 October 2016
Monday, 24 October 2016
Thursday, 20 October 2016
موسڵی دوای داعش: چۆن سەقامگیریی دروست بکرێت
نوسینی: د.جەلال حەسەن مستەفا
پێشەکیەکی
پێویست
لە ئێستادا
هێرشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی و حەشدی عەشائیری و نیشتمانی بۆ سەر داعش
و بە مەبەستی ڕزگارکردنی موسڵ دەستیپێکردووە. داعش لە مانگی شەشی ٢٠١٤ وە
دەستیگرتووە بەسەر شاری موسڵدا، کە دووەم گەورەترین شاری عێراقە لە ڕووی
دانیشتوانەوە لە دوای بەغدادی پایتەخت. دانیشتوانەکەی تێکەڵەیەکن لە مەزهەب و دین
و زمانی جیاواز. لە کۆی پارێزگاکەدا عەرەبی سونە و کورد زۆرینەن. هەرچەند
تێکشکاندنی داعش لە موسڵدا ڕەنگە کارێکی ئاسان نەبێت بەهۆی ئەوەی ئەم شارە یەکێکە
لە بنکە سەرەکیەکانی داعش و زیاتر لە ٣٠٠٠ (یان دەوترێت نزیکەی ٦٠٠٠) چەکداری تێدایە کە
زۆربەیان تا مردن شەڕدەکەن، بەڵام گرنگە چارەنوسی شاری موسڵ لە دوای ڕزگارکردنی
باسوخواس و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.
ئەوەی جێی سەرنجە، مەسعود بارزانی، لە پرێس کۆنفڕانسەکەی ڕۆژی ١٧/١٠/٢٠١٦ دا کە
دەربارەی پرۆسەی ئازادکردنی موسڵ بوو ڕایگەیاند کە لایەنەکان نەیانتوانیوە بگەنە
ڕێکەوتن لەسەر چارەسەری سیاسی بۆ پارێزگای موسڵ لە دوای دەرکردنی داعش لێی. ئەم
ڕێکنەکەوتنە بەرەنجامێکی نێگەتیڤ بەجێدەهێڵێت لەسەر داهاتوی موسڵ لە دوای داعش و
دوورنیە ململانێی مەزهەبی و نەتەوەیی لەم شارەدا سەرهەڵبدات. لێرەدا دەپرسین دەبێت
چی بکرێت بۆ ئەوەی سەقامگیریی سیاسی لە موسڵی دوای داعشدا بێتەکایەوە؟ لە وەڵامی
ئەم پرسیارەدا ئەم بابەتەم دەکەمە دوو بەش. لە بەشی یەکەمدا باس لەو هۆکارانە
دەکەم کەوایکرد موسڵ بەئاسانی خۆی تەسلیمی داعش بکات و داگیر بکرێت؟ لەبەشی
دووەمدا باس لەوە دەکەم کە بۆ هێنانەکایەی سەقامگیریی لە موسڵی دوای داعشدا
پێویستە حکومەتی عێراقی و حکومەتی هەرێم و لایەنە نێودەوڵەتیەکان لە رووی ئیداری و
سیاسی و ئەمنی و ئاوەدانی و ئیقلیمیەوە پرۆژەی خێرا و دوورمەودایان هەبێت.
Wednesday, 19 October 2016
Saturday, 8 October 2016
Sunday, 2 October 2016
پێکهێنانی هەرێمی سونی و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان
نووسینی:
پێشەکی
سونەکان کە نزیکەی لە سەدا ٢٠ی عێراق پێکدەهێنن، زیاتر لە ٨٠ ساڵ حوکمی عێراقیان کرد، بەڵام لەساڵی ٢٠٠٣ەوە دەسەڵاتیان لەدەستدا. لەوکاتەوە تا ئێستا بەردەوام ناوچە سونییەکان پشێوی و نائارامی و شەڕ و توندوتیژیی بەخۆیەوە بینیووە. لەساڵی ٢٠١٤ەشەوە زۆرینەی ناوچە سونییەکان کەوتۆتە دەست داعش. لەپاش ٢٠٠٣ ەوە هەندێک لە سونەکان لە شانوی سیاسی عێراق دوورخرانەوە و هەندێکی دیکەیان بەشداری پرۆسەیی سیاسی بوون، بەڵام ڕووبەڕووی چەندین گرفت بوونەوە، بەتایبەتی لەسەردەمی دەسەڵاتی نوری مالیکیدا. یەکێک لەو چارەسەرانەی کە بەردەوام باسی لێدەکریت بۆ هێنانەدی سەقامگیرییەکی ڕاستەقینە لە عێراق و ڕێگەگرتن لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو وڵاتە، بریتی یە لە دابەشکردنی عێراق بۆ سێ هەرێمی کورد و شیعە و سونە. لەگەڵ نزیکبوونەی شەڕی موسڵ و ڕزگارکردنی لە دەستی داعش، ئەم پێشنیارە جارێکی دیکە بووەتە جێی قسەوباسی ناوەندە سیاسی و ئەکادیمی و میدیاییەکان هەم لەناوخۆی عێراق و هەم لە دەرەوە. هەندێک ئەمە بە تاکە چارەسەری ڕاستەقینە دەزانن و هەندێکی دیکە پێیانوایە، لەسەر ئەرزی واقیع، پێکهێنانی هەرێمی سونە،بەتایبەتی لە پاش قۆناغی داعش، کارێکی زۆر زەحمەتە. لەم نووسینەدا، هەوڵەدەین شەنوکەوی ئەم پرسە بکەین و باس لە دەرهاوێشتەکانی بوونی هەرێمی سونە بکەین لەسەر هەرێمی کوردستان.